Accessibility links

تاڵیبان بە تەقە بڵاوە بە خۆپیشاندانەکانی کابوڵ دەکات


کابوڵ
کابوڵ

ڕۆژی سێشەممە چەکدارانی تاڵیبان بەمەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانی دژ بە پاکستان لە کابوڵ تەقەیان بە ئاسماندا کرد، ئەمەش نوێترین خۆپیشاندانە پاش ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کردەوە.

تاڵیبان هێشتا حکومەتی ڕانەگەیاندووە، بەڵام ئەفغانیەکان لەوە دەترسن تاڵیبان بە هەمان شێوەی ساڵەکانی 1996 بۆ 2001 فەرمانڕەوایی بکاتەوە. هاوڵاتیانی ئەفغانستان کۆمەڵێک خۆپیشاندانی بچووکیان لە شارەکانی ئەفغانستان ئەنجامداوە، لەوانەش کابوڵ و هیرات و مەزاری شەریف.

ڕۆژی سێشەممە لانی کەم 70 کەس کە زۆرینەیان ئافرەت بوون، لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی پاکستان لە کابوڵ ناڕەزاییان بەرامبەر پاکستان دەربڕی، وەکو خۆیان دەڵێن پاکستان دەستیوەرداوەتە کاروباری ئەفغانستانەوە، لەکاتێکدا لەمێژە پاکستان بەوە تۆمەتبار کراوە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیباندا هەیە.

کارمەندانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس وتیان بینیویانە چەکدارانی تاڵیبان تەقەیان بە ئاسماندا کردووە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران.

ڕۆژی دووشەممە کۆمەڵێک ئافرەت لە باکووری شاری مەزاری شەریف گردبوونەوە و داوای مافەکانی خۆیان کرد.

هەفتەی ڕابردووش کۆمەڵێک ئافرەتی دیکە لە هیرات خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان کرد ڕێگەیان پێبدرێت بەشداری لە حکومەتدا بکەن.

جێی ئاماژەیە دوای ئەوەی تاڵیبان سەرکەوتنی لە پەنجشێر ڕاگەیاند، وتەبێژی بزوتنەوەکە زەبیحوڵا موجاهید هۆشیاریدا دژی هەر هەوڵێکی دیکە بۆ وەستان بەڕووی تاڵیباندا.

موجاهید لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کابوڵ وتی " هەر کەسێک هەوڵی دەستپێکردنی یاخیبوون بدات بە توندی لێیدەدرێت، ڕێگە بە یاخیبوونێکی دیکە نادەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG