Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان پێشنیاری ئۆفیسێک دەکات بۆ تاڵیبان لە ناو وڵاتەکەدا


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی
سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی

سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنی پێشنیاری ئەوەی بۆ تاڵیبان کرد کە دەکرێت ئۆفیسێک لەناو ئەفغانستاندا بکەنەوە، بەڵام تاڵیبان بەخێرایی پێشنیارەکەی ڕەت کردەوە و سوور بوو لەسەر ئەوەی حکومەتی ئەفغانستان بەشدار نەبێت لە دانوستانەکانی ئاشتیدا.

غەنی هۆشیاریدایە تاڵیبان لەوەی بەردەوام حکومەتەکەی دووردەخاتەوە لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغانستان لەنێوان تاڵیبان و ئەمەریکادا. سەرۆکی ئەفغانستان پێشتریش پێشنیاری کردووە بۆ تاڵیبان کە بنکەیەکی فەڕمی پارێزراویان هەبێت لەناو ئەفغانستاندا بۆ پشتیوانیکردنی هەر هەوڵێکی سیاسیی لەنێوانیاندا.

غەنی لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی نەنکەرهار کە یەکێکە لەو هەرێمانەی توندوتیژییەکی زۆری تێدایە و کەوتۆتە سەر سنووری پاکستان، وتی " ئەگەر تاڵیبان ئۆفیسێکی بوێت، ئەوا سبەینێ لە کابوڵ یان نەنکەرهار یان قەندەهار دەیاندەمێ."

وتیشی " دەگەین بە ئاشتیەکی هەمیشەیی بۆ وڵاتەکە."

وتەبێژی تاڵیبان سوهەیل شاهین وتی سەنگی تاڵیبان لەسەر ئەوەیە کە وڵاتان دانبنێن بە بنکەکەماندا لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ.

شاهین وتی " داواکەمان ڕوون و ئاشکرایە سەبارەت بە بوونی ئۆفیسێکی سیاسیی فەڕمی خۆمان. دەمانەوێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دانبنێن بە ئۆفیسەکەماندا لە دەوحە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG