Accessibility links

بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان لە هێرشەکەی سەر نەخۆشخانەکەی کابوڵدا کوژراوە


بەرپرسانی تاڵیبان وتیان فەرماندەیەکی سەربازیی تاڵیبان لەنێو ئەو چەکدارانەدا بووە کە لەمیانەی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکەی داعش بۆ سەر نەخۆشخانە سەربازییەکەی کابوڵ کوژراون.

حەمدوڵا موخلیسی ئەندامی تۆڕی حەقانی و ئەفسەری هێزە تایبەتیەکانی بەدر، باڵاترین بەرپرسی تاڵیبانە کوژرابێت لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەفغانستانەوە.

بەرپرسێکی ڕاگەیاندنی تاڵیبان وتی " کاتێک هەواڵی ئەوەی پێگەیشتووە کە هێرش کراوەتە سەر نەخۆشخانەی سەردار داود خان، مەولوڤی حەمدوڵا موخلیسی فەرماندەی هێزەکانی کابوڵ بەزوویی گەیشتۆتە نەخۆشخانەکە."

وتی " هەوڵماندا بیوەستێنین بەڵام ئەو پێکەنی. دواتر بینیمان لە شەڕ و پێکدادانەکانی نەخۆشخانەکەدا کوژرا بوو."

لە هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەدا بۆ سەر نەخۆشخانەیەکی سەربازیی سەرەکی لە کابوڵ دەیان کەس کوژران و برینداربوون، ڕێکخراوی داعشی خۆراسانیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG