Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشەکانی تاڵیبان بۆ ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان نزیکەی 69 کەس کوژراون


چەکدارانی تاڵیبان چەند دامودەزگایەکی حکومیان کردە ئامانجی هێرشەکانیان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەفغانستان و لە ئەنجامدا نزیکەی 69 کەس کوژران و لەنێویاندا سەرکردەیەکی باڵای پۆلیس کوژراو و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

کۆمەڵێک خۆکوژ و چەکداری تاڵیبان هێرشیان کردە سەر ناوەندێـکی پـۆلیس لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان و لە ئاکامدا بەلایەنی کەم 33 کەس کوژراون و زیاتر لە 200 کەسیش برینداربوون.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لەماوەی ڕابردوودا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هێرشەکە کراوەتە سەر ناوەندەکە کە دەکەوێتە شاری گاردزی پایتەختی هەرێمی پاکتیا لە نزیک سنووری پاکستان و سەرەتا خۆکوژێک ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ تەقەمەنی لە نزیک ناوەندەکە تەقاندەوە، ئەمەش بواری بە ژمارەیەک هێرشبەر دا دەستبکەن بە پەلاماردانی ناوەندەکە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕاشیگەیاند هێرشێکی دیکە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا 20 هاوڵاتی مەدەنی و نزیکەی 110 کەسی دیکە برینداربوون، هێزەکانی ئاسایشیش پێنج لەو چەکدارانەی کوشتووە.

بەڕێوبەری تەندروستی گشتی ئەفغانستان هەدایە للە حەمیدی وتی دەیان کوژراو و بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون لەکاتێکدا هێشتا زۆرێک کوژراو و برینداری دیکە لەو شوێنانەدا ماون کە هێرشەکانی تێدا ئەنجامدراوە.

تاڵیبان هێرشێکی دیکەشی کرد سەر هەرێمی غەزنە و ئوتومبێلی هەمفی بۆمبڕێژکراوی لەنزیک ئۆفیسی فەرمانڕەوایی هەرێمەکەدا تەقاندەوە.

بەرپرسانی ناوخۆ وتیان بەلایەنی کەمەوە 15 ئەندامی هێزەکانی ئاسایش کوژراون و 12 ی دیکە برینداربوون لە هێرشەکەی غەزنەدا و 13 هاوڵاتی مەدەنیش کوژران و 7 کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها هەواڵی ئەوەش هەبوو لەنزیک ناوەندە حکومییەکان لە هەرێمەکانی فەرەح و قەندەهار شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG