Accessibility links

تاڵیبان ئەندامەکانی وەکو سەرۆک پۆلیس و فەرمانڕەواکان لە ئەفغانستان دەستنیشان دەکات


تاڵیبان 44 ئەندامی بزوتنەوەکەی وەکو فەرمانڕەوا و سەرۆکەکانی پۆلیس دەستنیشانکرد، لە هەوڵێکدا بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتەکانی لەکاتێکدا وڵاتەکە ڕووبەڕووی قەیرانی ئاسایش و ئابووری بۆتەوە.

دوای ئەوەی لە مانگی نۆدا حکومەتە نوێیەکەی لە ئەفغانستان پێکهێنا، ئەمە یەکەمین جارە تاڵیبان بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەندامەکانی بۆ پۆستە هەستیارەکان دەستنیشان بکات.

تاڵیبان لیستی ئەندامەکان و ئەرکە نوێیەکانیانی بڵاوکردەوە، قاری باریال وەکو فەرمانڕەوای کابوڵ و والی جان هەمزەش وەکو سەرۆکی پۆلیسی شارەکە دەستنیشانکران.

فەرماندەی پێشووی ئاسایشی کابوڵ، مەولەوی حەمەدوڵا موخلیس لەم مانگەدا لە هێرشێکدا بۆ سەر گەورەترین نەخۆشخانەی سەربازی لە کابوڵ کوژرا.

لە 15 ی مانگی هەشتدا تاڵیبان کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی کردەوە، بەڵام لەو کاتەوە ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشەی گەورە بۆتەوە لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیدا بۆ دووبارە بەرقەرارکردنەوەی یاسا و ئاسایش لە وڵاتەکەدا. ڕێکخراوی داعشیش کۆمەڵێک هێرشی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ئەنجامداوە، هاوکات ئابووری وڵاتەکەش لە لێواری ڕووخاندایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG