تاڵیبان هێرشە ساڵانەییەکانی وەرزی بەهاری لە ئەفغانستان دەست پێکرد و داوای لە سوپا و ئاسایشی ئەفغانستان کرد دەستبەرداری حکومەت بن، ئەمەش لە بەیاننامەیەکدا کە ئاماژە بە توندوتیژی زیاتر دەدات پێش ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمەریکادا هیچ ئەنجامێکی هەبووبێت.
لە هەفتەکانی ڕابردوودا شەڕ و پێکدادانەکان لە سەرتاسەری ئەفغانستاندا زیادیکرد و بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان سەربازی هێزەکانی ئاسایش و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەفغانستان.
بەڵام دوای چەند خولێک لە دانوستانەکان لەنێوان ئەمەریکا و نوێنەرانی تاڵیباندا دەرکەوت کە ئەفغانستان دوای 17 ساڵ لە جەنگ هێشتا زۆر دوورە لە ئاشتیەوە.
لە بەیاننامەکەی تاڵیباندا هاتووە دەڵێت ئامانج لە هەڵمەتی فەتح کە ناوی هەڵمەتەکەیانە " لەناوبردنی داگیرکاری و پاککردنەوەی وڵاتە موسوڵمانەکەمان دەبێت لە داگیرکاری و گەندەڵی و دامەزراندنی سیستمێکی ئیسلامی و لە هەمان کاتدا بەرگریکردن لە نەوەی موسوڵمانی نیشتیمانەکەمان و خزمەتکردنیان."
هەروەها دەڵێت " سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری خاکەکەمان لەژێر دەستی دوژمندا دەرکردووە، بەڵام هێشتا داگیرکاری بیانی دەسەڵاتە سەربازیی و سیاسییەکانی لە وڵاتە موسوڵمانەکەماندا بەکاردەهێنێت."
هەروەها وەکو دڵنیاییدانەوەیەک بە هاوڵاتیانی مەدەنی سەبارەت بە پاراستنیان، بەیاننامەکە داوای لە هێزەکانی ئاسایش و سوپا کرد شوێنەکانیان جێبهێڵن و بێنە ناو تاڵیبانەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز