بەرپرسێکی ئەمەریکی وتی ڕۆژی پێنجشەممە ئەو 200 هاوڵاتیە ئەمەریکی و بیانیانەی لە ئەفغانستان ماونەتەوە وابڕیارە لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە وڵاتەکە جێبهێڵن، ئەوەش دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان ڕازیبوو بە گواستنەوەیان.
گەشتەکان یەکەمین گەشتی نێودەوڵەتی دەبن لە فڕۆکەخانەی کابوڵەوە بۆ دەرەوەی ئەفغانستان لەدوای ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەی کرد.
ئەم هەنگاوە دوو ڕۆژ دوای ئەوە هات تاڵیبان حکومەتی کاتی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند. بەرپرسە ئەمەریکیەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا زەڵمای خەلیلزاد فشاری خستۆتەسەر تاڵیبان تاوەکو ڕێگە بە گواستنەوەی هاوڵاتیانی ئەمەریکی بدات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز