Accessibility links

تاڵیبان خۆکوژەکان بەرز دەنرخێنێت و پارە و زەوی دەدات بە خێزانەکانیان

هۆتێلی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ لە کابوڵ لەمیانەی هێرشەکەی ساڵی 2018 دا
هۆتێلی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ لە کابوڵ لەمیانەی هێرشەکەی ساڵی 2018 دا

وەزیری ناوخۆی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا وتی تاڵیبان ئەو خۆکوژانەی بەرز نرخاندووە کە دژی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان و هێزەکانی ڕۆژئاوا شەڕییان کردووە و پێشنیاری پێدانی پارە و زەوی دەکات بۆ خێزانەکانیان.

وەزیری ناوخۆی حکومەتەکەی تاڵیبان لە ئەفغانستان، سیراجەدین حەقانی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بە " تیرۆریستێکی جیهانی " ناودێر کراوە، لە مەراسیمێکدا لە هۆتێلی ئینتەرکۆنتینێنتاڵ لە کابوڵ چاوی بە خێزانەکان کەوت. لە ساڵی 2018 دا ئەو هۆتێلە لەلایەن خۆکوژەکانەوە کرایە ئامانج.

وەزارەتی ناوخۆی تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا وتی " وەزیر لە وتارەکەیدا جیهاد و قوربانیەکانی شەهید و موجاهیدەکانی بەرز نرخاند و وەکو پاڵەوانی ئیسلام و وڵاتەکە ناودێری کردن."

وتەبێژی تاڵیبان قاری سەعید خۆستی وتی خێزانەکانی خۆکوژەکان جلوبەرگ و 10,000 لە پارەی ئەفغانی کە دەکاتە 111 دۆلارییان پێدراوە، هەروەها بەڵێنی زەویشیان پێدراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG