نەتەوە یەکگرتووەکان وتی هێرشەکانی تاڵیبان دژی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەفغانستان لە مانگی ڕابردوودا بۆتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی پێوانەیی لە هاوڵاتیانی مەدەنی وڵاتەکە.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا وتی لە ڕۆژی هەڵبژاردنەکان و ڕۆژانی دواترەوە ژمارەی ئەو قوربانیانەی کە تۆمارکراون بەلایەنی کەمەوە 435 هاوڵاتی مەدەنین، 56 کەس کوژراون و 379 کەسی دیکەیان برینداربوون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەداوە ئەم ژمارەیە زۆر زیاترە لە ژمارەی کوژراوانی چوار هەڵبژاردنەکەی پێشوودا.
وتیشی " هەڵمەتەکە پلانی بۆ داڕێژراوە و ئامانج لێی پەکخستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و لەناوبردنیەتی."
لە مانگەکانی ڕابردوودا کۆمەڵێک هێرشی دیکە ئەنجامدراوە بۆ سەر ناوەندەکانی خۆتۆمارکردنی دەنگدەران و هەندێک لە هێرشەکان ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆیان لەسەر ئەو هێرشانە ڕاگەیاندووە.
نەتەوە یەکگرتووەکان وتی زۆربەی ئەو هێرشانەی ئەنجامدراون تاڵیبان ئەنجامیداون و تیایدا ڕوومانە و موشەک و هاوەنیان بەکارهێناوە و هەروەها بۆمبی چێنراویشیان بەکارهێناوە.
وتیشی " کارەکانی تاڵیبان ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی ئەفغانیان ناچارکردووە هەڵبژێرن لەنێوان ڕادەربڕینی خۆیان لەڕێی پڕۆسەیەکی سیاسییەوە و مەترسی بخەنە سەر ژیانی تایبەتی خۆیان."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز