تالیبان سێشەمە گوتی بۆ ماوەی کاتی دەستوری ١٩٦٤ زاینی کە مافی دەنگدان بۆ خانمان لە بەرچاو دەگریت، پەسند دەکات بەلام هەر بەندێکی تالیبان قەبوولی نەکات لای دەبات.
وەزیرێکی حکومەتی تالیبان کە بۆ ماوەکی کاتی ئەرکی بەشی داد بەڕێوەدەبات لە راگەیەندراوێک دا گوتی ئەوان پلانیان هەیە دەستورێک پێشکەش بکەن کە لە ماوەی کورت خایەن بەلام سەردەمی زێرینی دێمۆکراسی دا بە کار هات.
مەولەوی عەبدولحەکیم شەراعی گوتی، "ئیمارەتی ئیسلامی دەستوری سەردەمی محەمەد زاهیر شای پێشوو پەسند دەکات."
ئەو گوتی، بەڵام هەر شتێک لە نیو یاساکە ئەگەر بزانن لە گەڵ یاسای شەریعەت و لەگەل بنەماکانی ئیمارتی ئیسلامی یەک نەگریتەوە ئەوە لای دەبەن..
نزیکەی ٦٠ ساڵ پێش، بەر لە وەی زلهێزانی جیهان دەستیان بخەنە نیو وڵاتەکە، ئەفغانستان لە ماوەی دەسەڵاتداری ئەو شایە دا دەستوری وڵات لە سەر بناخەی پاشایەتی هەبوو.