Accessibility links

تالیبان بە کوشتنی ١٣ ئەفغانی تۆمەتبار دەکرێت


رێکخراوی پشتیوانی لە مافەکانی نیونەتەوەیی واتا لێخۆشبوونی نێونەتەوەیی تالیبانی دەسەلاتدار لە ئەفغانستانێ تۆمەتبار دەکات کە بە شێوەیەکی نایاسایی ١٣ ئەندامی کۆمەلگای کەمینەی ئەتنی هەزارەی لە ٣٠ی مانگی هەشت دا کوشتوون، واتا دوو حەوتوو دوای ئەوەی ئەو تاقمە دەسەڵاتیان لە ئەفغانستانی بە شەڕ کاولبوو دا گرتە دەست.

ئەو رێکخراوەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکی بڵاوکراوەی سێشەمەدا گوتی، لە نێو قوربانییەکان دا ١١ سەربازی تەسلیم بووی حکومەتی لە سەرکارلادراوی ئەفغانستان، دوو مەدەنی و لە نێویان دا کچێکی تەمەن ١٧ ساڵیش لە گەڵ بوون.

ئەو کوشتنانەی لە دەرەوەی یاسا لە گوندی کاهۆرلە ناوچەی خدر هەڵکەوتوو لە ناوەندی هەریمی دایکوندی روویدا، وەک راپۆرتەکە بە پێی قسەی شاهیدان گوتی.

دەنگی ئەمەریکا پەیوەندی بە تالیبان گرت بۆ ئەوەی وەڵامیان بە لێکۆلینەوەی رێکخراوی لێخۆشبوون هەبێت بەڵام نەیتوانی وەڵامێک بە دەست بێنێت.

شیعەکانی هەزارە دەوری ٩ لە سەد لە ٣٦ ملیون دانیشتوانی ئەفغانستان پێک دێنن و دەبنە ئامانج لە وڵاتێک کە سوننەی زورینەن.

لە هەمان کاتدا، سندوقی تەنگەتاوی نێونەتەوەی بۆ مندالان سەر بە یو ئێن و رێکخراوی تەندروستی جیهانی سێشەمە نیگەرانییان سەبارەت بە دۆخی زۆر نالەبەری بەدخۆراکی و نەبوونی بەردەوامی خۆراک دەربری کە لە سەرانسەری ئەفغانستان دا بڵاوبۆتەوە.

لە دەمێکدا زستان نزیک دەبێتەوە، هەوڵێکی زۆر خێرا پێویستە بدریت بۆ ئەوەی یارمەتی بە ئەو بنەماڵانەی ئەفغان بکرێت کە ئاوی خاوێن بۆ خواردنەوەیان نیە و لە خزمەتەکانی تەندروستی و خۆراک بێ بەشن، وەک ئاژانسەکان لە کونفرانسێکی پەیامنێری دا ئاشکرایان کرد.

XS
SM
MD
LG