به‌ندی 140 یه‌کێک له هه‌ره داخوازیه‌کانی گه‌لی کورده که ده‌مێکه به هێوای پیادهکردنیدان، به‌ڵام تا دێت کێشه‌کان له زۆر ڕوه‌وه ئاڵۆزتر ده‌بنه‌وه له‌و ناوچانه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ردایه.زۆر له خانه‌واده کورده‌کان له شار و شاروچکه‌کانی ئوستانی دیالی به هۆی جۆراو جۆر ماڵه‌کانیان به‌ره‌و ناوچه‌کانی ژێر کونترۆلی هه‌رێمی کوردستان به‌جێ هێشتون. تاڵیب موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاله له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه کێشه‌ی ئه‌مرۆ نییه به‌ڵکو ئه‌وه کێشه‌ی چه‌ندین ساڵه که به تاێبه‌تی زۆرتر له دوو شوێن دایه، سه‌عدیه(قزره‌بات) وه جه‌له‌ولا (قه‌ره‌غان) وه ئێمه زۆر جار له‌گه‌ڵ به‌رپرساندا جهغتمان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنیاندا کردووه که ئه‌بی چاره‌سه‌ر بکرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانێکی زۆر ئاواره بوونه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی دیاله ده‌ڵێت هۆی ئه‌و گرفتانه ئه‌نجامدانی کاره‌کانه له لایه‌ن به‌رپرسانی پۆلیس و له‌شکه‌ره‌وه به هۆی ڕه‌فتاری ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یان به تاێبه‌تی دژ به کورده‌کان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:05خوله‌كه.