Accessibility links

تالیبان وتووێژەکانی سەرەتایی لە گەڵ ئەمەریکای بە باشی وەسف کرد


گەش بینی هەیە لە لایەنەکان بە ڕێکەوتنی ئاشتی کۆتایی بگەن هەر چەندەش شەڕ دەستی پێکردۆتەوە

تالیبانی ئەفغانستان پشتڕاسی کرد کە وتووێژەکانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ویلایەتەکانی یەکگرتووی ئەمەریکا لە حەوتووی ڕابردوودا لە قەتەر لە چوارچێوەی گەیشتن بە وتووێژ سەبارەت بە کۆتایی شەڕی ١٧ ساڵی ئەفغانستان ئەنجام دراوە.

کاربەدەستێکی باڵای تالیبان رۆژی هەینی بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە خانمی ئالیس وڵز، جێگری بەڕیوەبەری گشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کارەکانی ئاسیای باشور و ناوەندی، سەرپەرستی شاندای نوێنەرایەتی ئەمەریکا لە وتووێژ لە گەڵ تالیبان لە شاری دۆحەی قەتەر بووە.

ئەو کاربەدەستەی تالبیان گوتی کە وتووێژەکانی سەرەتایی تەنیا بۆ زەمینەسازی بۆ پەیوەندێکان و چاوپێکەوتنەکانی داهاتوو لە نێوان تالیبان و ئەمەریکا دا بوو.

ئەو گوتی: "ئەو گفت و گۆیانە لە کەش و هەوایەکی باش دا بەڕێوەچوون و باسەکان سازەندە بوون."

ڕاپۆرتەکانی چاوپێکەوتنی دوشەمەی پێشتر لە پێتەختی قەتەر لە رۆژنامەکانی ئەمەریکادا چاپ کران، بەڵام کاربەدەستانی ئەمەریکا تا ئێستا لە ئەو پەیوەندییەدا لێدوانیان نەداوە.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کاردانەوە بە ڕاپۆرتەکانی بڵاوکراوە لە پەێوەندی وتووێژەکانی قەتەر تەنیا گوتی کە ئەمەریکا بۆ بەرەو پێشبردنی ڕەوەندی ئاشتی لە نزیکەوە لە گەڵ ئەفغانستان هەموو ڕیگاکان هەڵدەسەنگێنێت.

XS
SM
MD
LG