Accessibility links

تورکیا دەروازەی خۆی لەگەڵ گرێ سـپی دەکاتەوە و بە سەدان ئاوارە دەگەڕێنەوە


دەسەڵاتدارانی تورکیا دەروازەی سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ شاری گرێ سـپی کردەوە و بە سەدان ئاوارە بۆ شارەکەیان گەڕاونەتەوە.

کاربەدەسـتانی ئاسایشی تورکیا بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزیان گوتووە پاش چوار ڕۆژ لە داخسـتنی دەروازەکە لەبەر هۆکاری ئاسایشی، ڕۆژی دووشەممە دەروازەکەیان کردووەتەوە و ئێسـتا ئاوارەکانی شاری گرێ سپـی دەگەڕینەوە.

مەزەندە دکرێت نزیکەی 500 ئاوارە کە زۆربەیان ژن و منداڵبوون ئەمڕۆ دووشەممە گەڕابنەوە بۆ شارەکەیان.

ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت زیاتر لە 23 هەزار کەس لە گرێ سـپیـیەوە بەرەو تورکیا ئاوارەبوون لە دەمی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە لە چەکدارانی داعش.

کاربەدەسـتانی تورکیا هێزە کوردیـیەکانیان تاوانباردەکرد بەوەی پاکتاوی نەژادی لە دژی عەرەب و تورکمانەکانی ئەو شارە ئەنجام دەدەن، بەڵام کاربەدەسـتانی کوردیش ئەو تۆمەتە ڕەتدەکەنەوە و دەڵێن خەڵکی لەتاو ئەوەی بەر ئاگری شەڕەکە نەکەون ماڵ و حاڵی خۆیان جێهشتبوو.

شاری گرێ سـپی کە بە تەل ئەبیەز ناسراوە، زیانی گەورەی لە ئاکامی شەڕەکانی ئەم دوایـیە پـێنەگەیشـتووە و تەنانەت شەڕی گەورەشی گەورەشی تیایدا ڕووی نەداوە.

XS
SM
MD
LG