Accessibility links

تاجیکستان کاردەکات بۆ گەڕاندنەوەی دەیان منداڵی تاجیکی کە باوک و دایکیان لە عێراق داعش بوون


وەزیری دەرەوەی تاجیکستان دەڵێت هیوادارە حکومەتی عێراق قایلبێت بەوەی بەشێک لەو منداڵە تاجیکیانە بگەڕێنێتەوە کە دایکانیان زیندانیکراون بە تۆمەتی پەیوەست بە داعشەوە.

سیروجدین موخریدین ئەمڕۆ سێشەممە گوتی بە گشتی 92 منداڵن و 75 منداڵیان دایکانیان قایلبوون بەبێ ئەوان بگەڕێنرێنەوە تاجیکستان. گوتیشی 31 منداڵیان تەمنیان خوار 3 ساڵەوەیە.

پاشان گوتی زۆربەی منداڵەکان باوکانیان شەڕیان بۆ داعش و گروپە توندڕەوەکانی دیکە کردبوو و کوژراون.

باسی لەوەش کرد یاسای عێراق ڕێگە نادات منداڵان بەبێ ڕەزامەندی باوانیان ببرێنە دەرەوەی وڵات. بەڵام گوتی وتووێژی دیپـلۆماسیـیان لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجامداوە و ڕێکەوتوون بۆ گەڕاندنەوەی هەر منداڵێک تاجیکستان 400 دۆلار بدات.

وەزیری دەرەوەی تاجیکستان لە درێژەی لێدوانەکەی گوتیشی لە ئێستادا 43 ژنی تاجیکی لە زیندانەکانی عێراقدان و مەسەلەی گەڕاندنەوەیان کارێکی قورسە. ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دادوەرانی عێراق سزای قورسیان داوە بەسەر ژمارەیەک لەو ژنە تاجیکیانە و هەندێکیان سزاکانیان زیندانی هەتاهەتایـین.

بەپـێی دەسەڵاتدارانی تاجیکستان لە پاش ساڵی 2011 وە زیاتر لە هەزار هاوڵاتی تاجیکی بەرەو عێراق و سوریا ڕۆیشتوون بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە داعش و گروپە توندەڕەوەکانی دیکەی ناوچەکە.

XS
SM
MD
LG