Accessibility links

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە تایوان 46 کەس گیانیان لەدەستدا


بەرپرسانی تایوان دەڵێن بەهۆی ئاگرکەوتنەوەیەکەوە لە بینایەک لە باشوری تایوان 46 کەس گیانیان لەدەستداوە و 41 کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسانی بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شاری کاوشیونگ وتیان لە دەوروبەری کاتژمێر 3 ی بەیانی ئاگرکەوتنەوەیەک لە بینایەکی 13 نهۆمی ڕوویداوە. بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لە بەیاننامەیەکدا وتی ئاگرەکە " زۆر بەهێز " بووە و زۆرێک لە نهۆمەکانی لەناوبردووە.

لە سەرەتای ڕووداوەکە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لی چینگ هسیو بە ڕۆژنامەنووسانی وت لانی کەم 11 تەرم ڕەوانەی مردوخانە کراون، 14 کەسی دیکە کە وەکو مردوو بوون لەنێو ئەو 55 کەسەدا بوون کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لە تایوان تەنها لە نەخۆشخانە ژمارەی فەڕمی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان ڕادەگەیەندرێت.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە کەناڵێکی تایوانی بڵاویکردۆتەوە دوکەڵی پرتەقاڵی لە نهۆمەکانی خوارەوە دێتە دەرەوە، لەکاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەسەر شەقامەکەوە ئاوییان پێدا دەکرد، دواتر ئاوییان دەکرد بە نهۆمەکانی ناوەڕاستیشدا و ئاگرەکە بۆ سەرەوە پەرەی دەسەند.

بەڕێوبەرایەتی ئاگرکوژێنەوە لە بەیاننامەکەیدا وتی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزاندراوە.

شایەتحاڵان بە دەزگای ڕاگەیاندنی تایوانیان وت کاتژمێر 3 ی بەیانی گوێیان لە تەقینەوەیەک بووە. تەمەنی بیناکە 40 ساڵە و ژمارەیەک زۆر دوکان لە نهۆمەکانی خوارەوەی بیناکەدا هەن، ئەو نهۆمانەش بەتەواوەتی ڕەش بوون.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG