Accessibility links

لەنێوەندی گرژییەکان لەگەڵ چیندا تایوان مەشقی سەربازیی بەرگری ئەنجام دەدات


هێزە دەریایی و ئاسمانی و پیادەکانی تایوان مەشقێکی سەربازییان ئەنجامدا و سەرۆکی وڵاتەکە تسای ئینگ وین وتی ئەم مەشقانە سووربوونی هێزەکان پیشان دەدات لە بەرگریکردن لە تایوان کە چین وەکو بەشێک لە خاکەکەی سەیری دەکات.

نزیکەی 8000 سەرباز و فڕۆکەی ئێف 16 و فڕۆکەی چینگ کو و تانک و تۆپهاوێژەکان بەشداریان لەم مەشقە سەربازییەدا کرد کە لە کەنار دەریای نزیک تایچونگ لە ناوەڕاستی تایوان بەڕێوەچوو.

مەشقەکان بە " هان کوانگ " ناسراون و ساڵانە لە تایوان بەڕێوەدەچێت، بەڵام لەم ساڵدا لە نێوەندی گرژییەکان لەگەڵ چیندا هات لەکاتێکدا پەکین چالاکییە سەربازییەکانی لە دەوروبەری تایوان چڕتر کردۆتەوە.

سەرۆکی تایوان لەبەردەم هێزەکاندا وتی " مەشقەکانی هان کوانگ ساڵانە دەکرێت و بە مەشقێکی سەرەکی دادەندرێن بۆ هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکە و مەبەست لێیان هەڵسانگاندنی تواناکانمانە. هەروەها بۆ ئەوەشە کە جیهان ببینێت ئێمە سوورین لەسەر هەوڵەکانمان بۆ بەرگریکردن لە خاکی وڵاتەکە."

لە مانگی یەکدا تسای سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا و دووبارە وەکو سەرۆکی تایوان هەڵبژێردرایەوە، ئەرکی سەرەکی تسای بەهێزکردنی سوپای وڵاتەکە بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG