Accessibility links

وەزیری بەرگری تایوان: تایوان جەنگ لەگەڵ چین هەڵناگیرسێنێت


وەزیری بەرگری تایوان چیو کو چێنگ
وەزیری بەرگری تایوان چیو کو چێنگ

وەزیری بەرگری تایوان چیو کو چێنگ وتی تایوان جەنگ لەگەڵ چین هەڵناگیرسێنێت بەڵام " بەتەواوەتی " بەرگری لە خۆی دەکات، ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری تایوان لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندایە لە سەرانسەری تەنگەی تایوان کە جیهانی نیگەران کردووە.

تایوان چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە بەرگری لە خۆی دەکات ئەگەر هێرش بکرێتە سەری، بەڵام " بە هەڵەشانە پێشڕەوی ناکات و دەیەوێت ئەو پێگەیەی هەیەتی لەگەڵ چیندا وەکو خۆی بمێنێتەوە."

چیو لە کۆبوونەوەی لیژنەیەکی پەرلەمانی تایواندا وتی "ئەوەی ئاشکرایە ئەوەیە کۆماری چین بەدڵنیاییەوە جەنگ هەڵناگیرسێنێت، بەڵام ئەگەر جموجۆڵ هەبێت ئەوا بە تەواوەتی ڕووبەڕووی دوژمن دەبینەوە." کۆماری چین ناوە فەڕمیەکەی تایوانە.

هەفتەی ڕابردوو چیو وتی گرژییە سەربازییەکانی ئێستا لەگەڵ چیندا خراپترینە لە ماوەی 40 ساڵی ڕابردوودا. ئاماژەشی بەوەدا هەتاوەکو ساڵی 2025 چین دەتوانێت هێرشێکی بەرفراوان بۆ داگیرکردنی تایوان ئەنجام بدات.

ئەم لێدوانەی وەزیری بەرگری تایوان دوای ئەوە هات چین بۆ ماوەی چوار ڕۆژ فڕۆکەی جەنگی بەسەر ناوچەی ئاسمانی بەرگری تایواندا برد، هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕووینەداوە و فڕۆکە جەنگیەکانی چین لەو کاتەوە خۆیان بەدوورگرتووە لە ئاسمانی تایوان، چالاکیەکانیان زیاتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئاسمانی بەرگری تایوانە.

وەزارەتی بەرگری تایوان هۆشداری داوەتە چین و وتوویەتی ئەگەر زۆر نزیک ببنەوە لە تایوان ئەوا ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی بەهێز دەبنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG