Accessibility links

تایوان دەڵێت ئەگەری جەنگ لەگەڵ چین لە ساڵی داهاتوودا " زۆر کەمە "


بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی تایوان بە نوێنەرانی پەرلەمانی وت ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ چیندا لە ساڵی داهاتوودا " زۆر کەمە ". ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان تایپێی و پەکیندا.

تایوان چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە بەرگری لەخۆی دەکات ئەگەر هێرشی بکرێتەسەر، بەڵام دەیەوێت ئەو پێگەیەی هەیەتی لەگەڵ چیندا بیپارێزێت، تەنانەت سەرەڕای فشارە سەربازییەکانی چین بۆ سەر دورگەکە.

بەڕێوبەری ئاسایشی نیشتیمانی تایوان جەنەڕاڵ چێن مینگ تۆنگ لە کۆبوونەوەی لیژنەیەکی سەربازی پەرلەماندا وتی " پێم وایە بە گشتی لە ماوەی ساڵێکدا ئەگەری ڕوودانی جەنگ زۆر کەمە."

وتی " بەڵام زۆر شتی دیکە هەن کە دەبێت ئاگاداری بیت، پێیان دەوترێت ڕووداوی پێشبینی نەکراو."

چێن وتی " بەبێ ڕووداوی پێشبینی نەکراو، لە یەک، دوو ، سێ ساڵی داهاتوودا، لە ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆک تسایدا، پێم وایە کێشەمان نابێت."

چێن ئاماژەی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا وەکو نمونەیەکی ڕووداوی پێشبینی نەکراو کە کۆمەڵگەی گۆڕی. وتی " هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی نەدەکرد."

لە ماوەی ڕابردوو لەم مانگەدا سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن وتی تایوان ناچار ناکرێت چۆک بۆ چین دابدات، بەڵام ئاماژەی بە ئارەزووی تایواندا بۆ ئاشتی و گفتوگۆکردن لەگەڵ پەکیندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG