Accessibility links

تایوان دەڵێت دوو فڕۆکەی شەڕکەری چین هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانیان بەزاندووە


وەزارەتی بەرگری تایوان دەڵێت دوو فڕۆکەی شەڕکەری چینی هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوانییان بەزاندووە. هێڵە ناوەندەکە نافەڕمییە و سنووری ئاویی تایوان و چین لەیەکتر جیادەکاتەوە.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، بەڵام تایوانی دیموکراتخواز ئەوە ڕەت دەکاتەوە و لەلایەن ئەمەریکا و زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواوە پشتیوانی لێدەکرێت، لەم ساڵانەی دواییشدا چین فشارە سەربازییەکانی بۆ سەر تایوان زیاتر کردووە.

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی سەردانی تایوانی کرد، چین وەکو وەڵامێک مەشقێکی سەربازیی گەورەی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدا، تاوەکو ئێستاش ڕۆژانە بەردەوامە لە چالاکییە سەربازییەکانی لە نزیک تایوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG