Accessibility links

تایپێی: چین هێشتا لە توانایدا نیە هێرشی بەرفراوان بکاتە سەر تایوان


وەزارەتی بەرگری تایوان دەڵێت هێزە چەکدارەکانی چین برەو بە تواناکانی خۆیان دەدەن بەڵام هێشتا لە توانایاندا نیە هێرشێکی بەرفراوان بکەنە سەر دوورگەکە.

پەکین چالاکییە سەربازییەکانی لە دەوروبەری تایوان چڕترکردۆتەوە کە بە هەرێمێکی سەر بە وڵاتەکەی دەزانێت و هەمیشە بەکارهێنانی هێزی دژی تایوان وەکو بژاردەیەک هێشتۆتەوە تاوەکو بیخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی، ساڵی ڕابردوو سەرۆکی چین شی جین پینگ ئەم پەیامەی دووبارە کردەوە سەرەڕای ئەوەی تایوان هیچ ئارەزووییەکی پیشان نەداوە بۆ ئەوەی بچێتەوە ژێر دەسەڵاتی چینەوە.

شی سەرپەرشتی پڕۆسەی نوێکردنەوەی سوپای وڵاتەکە دەکات و هێزە ئاسمانی و دەریاییەکانی وڵاتەکە مەشقە سەربازی و ئەرکەکانیان لە نزیک تایوان ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی بەرگری تایوان لە ڕاپۆرتە ساڵانەییەکەیدا سەبارەت بە هێزی سەربازی چین کە پێشکەشی پەرلەمانی کردووە دەڵێت ئەگەری کۆمەڵێک سیناریۆ هەیە کە تیایدا چین هێزی سەربازی بەکاربهێنێت و گەمارۆ بدات و کۆنتڕۆڵی دورگەکانی دەوروبەری تایوان بکات.

وتیشی سوپای چین بەردەوامە لە پتەوکردنی هێزەکانی و زیادکردنی تواناکانی لەڕێی شێوازی نوێی جەنگ و پەرەپێدانی تەکنیک و چەکی نوێوە.

ئەوەشی خستەڕوو " بەڵام لەڕووی تەکتیک و ستراتیژییەتی ئەرکەکانیانەوە دژی تایوان، هێشتا بەربەستی جوگرافی و تەنگەی تایوان و کەمی کەلوپەل لەبەردەمیاندا هەیە و هەروەها توانا لۆجیستیکیەکانیشیان بەس نین."

وتیشی " هێشتا ئەو توانایەیان نیە هێرشێکی بەرفراوان بکەنە سەر تایوان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG