Accessibility links

تایوان دەڵێت هێزەکانمان فڕۆکە جەنگیە چینیەکانیان دوورخستۆتەوە

وەزارەتی بەرگری تایوان وتی فڕۆکە جەنگیەکانی چین بۆ ماوەیەکی کورت هێڵی جیاکەرەوەیان لە تەنگەی تایوان بڕیوە بەڵام هێزی ئاسمانی تایوان توانیویەتی دووریان بخاتەوە.

وەزارەتی بەرگری تایوان لە زاری هێزی ئاسمانیەوە بڵاویکردەوە سیستمەکانی بەرگری موشەکی تایوان چاودێری فڕۆکە چینیەکانیان کردووە.

ئەم ڕووداوەش لەکاتێکدا دێت وەزیری تەندروستی ئەمەریکا ئالیكس ئازار سەردانی تایوانی کردوو و سەرکۆنەی چینی کرد، ئەمەش یەکەمین سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا بوو بۆ تایوان.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی دەزانێت و پێی وایە تایوان مافی ئەوەی نیە پەیوەندی سەربەخۆی لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا هەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG