له 12ی ئه‌م مانگه له شاری ژنێڤ له سویسرا کونفرانسێک دژ به سزای له سێداره‌دان له ئێران به‌رێوه ده‌چێت که تێدا نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و نوێنه‌رانی تری رێکخراوه‌کانی ئێرانی و بێگانه تێدا به‌شداری ده‌که‌ن.
ته‌یمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت رێکخراوه‌ی ئێمه که وه‌کو پردێک له نێوان رێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و رێکخراوه سڤیله کوردستانیه‌کان و ئێران کار ده‌کات ئه‌و کونفراسه ئاماده ده‌که‌ێن که هاوکاته له‌گه‌ڵ پێشکه‌شکردنی راپۆرتی راپۆرتێیری تایبه‌تی UN ئه‌حمه‌د شه‌هید و ده‌مانه‌وێ سه‌رنجی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ ئه‌و له سێداره‌دانانه رابکێشین که بان کی مۆن راسپێردراوه له مانگی 9 راپۆرتێک له سه‌ر له‌سێداره له جیهاندا ئاماده بکات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:40خوله‌که