یوکییا ئامانۆ کاربه‌ده‌ستی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری ناو‌کی ڕۆژی دووشه‌ممه پاش ئه‌وه‌ی که ئێران ڕێگای به دوو پشکێنه‌ری شاره‌زای ئاژانسی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌دا بۆ ناو وڵاته‌که، ڕایگه‌یاند که ناتوانێت به ته‌واوه‌تی هه‌موو جموجۆڵه‌کانی ناو‌کی ئێران ساغ بکاته‌وه که ئایا بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌یه یان نا.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری ده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ڕاگه‌یاندن و میدیا له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی کۆماری ئیسلامی هه‌موو کاتێک هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه ئه‌وه‌ی که پێویسته وه‌ک ڕوونکردنه‌وه ڕێگا نه‌دات به پشکێنه‌رانی ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی کاره‌کانیان به ئه‌نجام بگات، ئه‌وه‌ش به پێی زۆر له شاره‌زایان بۆ شاردنه‌وه‌ی شتێکه که خۆی له به‌کارهێنانی ووزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌بینێته‌وه بۆ سازکردنی چه‌ک.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بێت‌و بڕیارێک به‌م شێوه‌یه بدات که شیانی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی له سه‌ر ئێران بێت ئه‌وا هاوده‌نگی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا زۆره ته‌نانه‌ت دراوسێکانی ئێرانیش ئێستا و وڵاتانی ناوچه‌که‌ش له که‌ڵ ئه‌مه‌ریکا هاوده‌نگن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئێستا ڕه‌وشه‌که زۆر زۆر به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوویه و به زه‌ره‌ری ئێرانه و ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێران به‌و شێوه‌یه هه‌ڵس و که‌وت بکات له‌وانه‌یه زۆر شتی نادیار بێته پێش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:10 خوله‌كه.