ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئێران ئه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند که توانیو‌یه‌تی بڕێکی یۆرانیۆمی خه‌ست و ووشک ناسراو به کێکی زه‌رد سازبکات و به‌مه‌ش وڵاته‌که ده‌توانێت پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بۆ به‌رنامه ناوکییه‌که‌ی. سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و به‌ڵگه‌نهێنییه‌کانی ویکی لیکس ته‌ها حه‌سه‌نیانی ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی میدیای که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستادا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هاوێشتووه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێران بتوانێت له وتووێژه‌کاندا فشاری توندی زیاتر بخاته سه‌ر ڵایه‌نه‌کانی دیکه‌ی شه‌ش وڵاتی به‌شدار له دانوسه‌ندنه‌کاندا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:00خوله‌كه.