ته‌ها حه‌سه‌نیانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ڕاگه‌یاندنی که‌مه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له که‌نه‌دا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت ئه‌م هه‌نگاوه‌ی که ئێران هاویشتوویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی که له 15 و 16 ی ئه‌م مانگه واتا نزیکه‌ی دوو هه‌فته پێش دانیشتنی له گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 بالیوزه‌کانی ئه‌و وڵاتانه گه‌شتێک به ناو‌و دوو شوێنی ناو‌کی ئێران بکه‌ن، من پێم وایه که ئێران ده‌یه‌وێت بۆ کوتایی ئه‌م مانگه که کۆبوونه‌وه فه‌رمییه‌که بڕتاره له تورکیا ئه‌نجام بدرێت، کاریگه‌ریه‌ک یا که‌شێک دروست بکات بۆ ئه‌وه‌ی که بتوانێت هه‌ندێک هه‌ڵوێستی وڵاتانی دیکه وه‌ک ڵایه‌نگری کردن له کۆماری ئیسلامی و له سیاسه‌ته‌کان یا له بۆچوونه‌کانی ڕاکێشێت. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌م هه‌نگاوه‌ی شه‌فافی سازبکات یا ڕوونکردنه‌وه بکات، باشه بۆ ئه‌و شه‌فافییه‌ته و ڕوونکردنه‌وه‌یه له گه‌ڵ ئاژانسی ووزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ناکات.
ته‌ها حه‌سه‌نیانی له درێژه‌پێدانی بۆچوونه‌که‌یدا گوتی به پێی ئه‌زموونی ڕابردوو و به‌و کارانه‌ی که کۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی ساڵانی ڕابردوو له وتووێژه‌کاندا ئه‌نجامی داوه، من پێم وایه ئه‌وه‌ش تاکتیکێکه بۆ کڕینی کات، تاکتیکێکه بۆ ئه‌وه‌ی دووبه‌ره‌کی له نێوان وڵاتاندا دروست بکات. هه‌روه‌هاش تاکتیكێکه بۆ ئه‌وه‌ی که له ڕووانگه‌ی خۆیه‌وه وا نیشان بدات که ئه‌وه ئێمه‌ین هه‌نگاومان هاوێشتووه‌و ئه‌وانمان بانگ کردووه و هاتوون ئێره‌یان بینیوه. ئه‌وه وڵاتانی ( 5+1) ن که له گه‌ڵ ئێران‌دا ڕاست گۆ نین.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:57خوله‌كه.