Accessibility links

دەزگای هەواڵی سوریا: فڕۆکەیەکی جەنگی سوری لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە ئیدلب کراوەتە ئامانج


دەزگای هەواڵی فەڕمی سوریا سانا ئاماژەی بەوەدا فڕۆکەیەکی جەنگی حکومەتی سوریا لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە لە ئیدلب کراوەتە ئامانج.

لەلای خۆیەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەدا فڕۆکەیەکی جەنگی سەر بە هێزەکانی حکومەتی سوریا لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتە سەربازییەی تورکیادا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا خراوەتە خوارەوە.

وتیشی فڕۆکەکە لە جۆری ئێڵ-39 یە.

هەفتەی ڕابردوو تورکیا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا هەڵمەتێکی سەربازی دەستپێکرد بۆ دەرکردنی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ دەرەوەی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لەو ناوچانەدا، تاوەکو ئێستا ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە ململانێکانی ئیدلبی سوریادا کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG