Accessibility links

ئوپۆزسیونی سوریا دەڵیت لە کۆبوونەوەی سوچی دا بەشداری ناکات


UN Syria
UN Syria

کومیتەی وتووێژی ئوپۆزسیونی سوریا شەمە گوتی لە کۆنفڕانسی ئاشتی حەوتووی دابێت لە ڕووسیا دا بەشداری ناکات، و بەرەو ڕێبازێکی ڕاستەقینەی ئاشتیان نابات کە دەکرێت کۆتایی بە شەڕی حەوت ساڵ بهێنێت.

دوای دو ڕۆژ کۆنفڕانس، هەروەک گەلێک خۆلی تری وتووێژ لایەنەکان لۆمەیان خستە سەر یەکتر.

ڕێبەری ئوپوزسیۆنی سوریا ناسر ئەل-حەەریری شەمە لە ڤیەنای نەمساوە گوتی "رژیمی سوریا باوەڕی بە چارەسەری سیاسی نیە و باوەڕیشی بە داهاتوو نیە و تەنیا باوەری بە بژارەی لەشکری هەیە.

رووسیا وتووێژێکی بە جیای لە ئاستانا دەست پێکردوە، و ئێستا لە هاوینە هەواری دەریای ڕەش لە سوچی شوێنێک بریارە دووشەمە بە بەشداری ١،٦٠٠ نوینەرانی حکومەتی سوریا و ئوپۆزسیۆن بەڕێوەبچێت.

کەسایەتییەکانی ئوپۆزسیۆن گوتوویانە رووسیا، کە پشتیوانی لە هێزی بەشار ئەسەد دەکات، لە هەوڵ دایە وتووێژەکانی بە پێشەنگی یو ئێن لاوازبکات. بەڵام گوتەبێژی سکرتێری گشتی یو ئێن شەمە گوتی دڵنیایە کە نوێنەری تایبەتی یو ئێن لە کۆنفڕانسی سوچی دا بەشداری دەکات.

XS
SM
MD
LG