هێزه‌کانی سوریای دێمۆکرات له لێدوانێکی به نووسراوه‌دا گوتی، "هێزه‌کانی بۆ شوێنه‌کانی نوێ دوور له سنووری تورکیا- سوریا ده‌گوازێته‌وه له ئاکامی مه‌رجه‌کانی ڕێکه‌وتنێک بۆ ئه‌وه‌ی پێشی خوێن ڕێژی بگرێت و له به‌رامبه‌ر هێڕشه‌کانی تورکیا بۆ هه‌ریمه‌که پارێزراو بن."
له هه‌مان کاتدا، حکومه‌تی سوریا پیشوازی له کێشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریا دێمۆکڕات به پێشه‌نگی کوردان له باکوور ده‌کات که 30 کیلومتر له سنوور دوور ده‌که‌ونه‌وه، وه‌ک ئاژانسی سه‌نعای حکومه‌تی سوریا رایگه‌یاند له ده‌مێکدا ئاماژه‌ی به گوته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌کی کاربه‌ده‌ستێكی وه‌زاره‌تی حکومه‌ت کرد.
سوریا گوتی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوریای دێمۆکرات له سنوره‌که "بیانووی سه‌ره‌کی بۆ هێرشی دزیۆ و ئاشکرای تورکیا بۆ سه‌ر هه‌ریمی سوریا لاده‌بات."
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌که گوتیشی حکومه‌ت یارمه‌تی به له یه‌ک کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌کات "که ڕیگا بۆ هه‌ر که‌سێک خۆش ده‌کات که بۆ یه‌کیه‌تی خاک و یه‌کیه‌تی سه‌رانسه‌ری نیشتمانی سوریا بگه‌رێته‌وه."
یه‌کشه‌مه له‌شکری تورکیا گوتی شه‌ڕه‌ڤانانی کورد له باکوری سوریا سه‌ربازێکیان کوشتوه و پێنج سه‌ربازی دیکه‌یان بریندار کردووه، به ئه‌م جۆره سه‌رجه‌م ژماره‌ی سه‌ربازانی کوژراوی تورکیا ده‌گه‌یه‌نێته 11 که‌س له ئه‌و کاته‌وه کرداره له‌شکرییه‌که‌ی ده‌ستپێکردوه.
تورکیا گوتی هێرشه‌که له نزیک شاری سنووری سه‌رێ کانی ڕوویدا شوێنێک هێزه‌کانی تورکیا خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری له‌شکری بوون.