هاوپه‌یمانێكی هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا به پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا پێنچشه‌مه به‌ڵێنی دا که هیچ زیانێک به چه‌کدارانی داعش له ڕه‌قه ناگات ئه‌وانه‌ی هه‌تا کۆتایی مانگ خۆیان ته‌سلیم ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها داوای له ئه‌و چه‌کدارانه کرد که پێش ئه‌وه‌ی هێرشێک بۆ سه‌ر شاره‌که ڕووبدات چه‌که‌کانیان دابنێن.
هێزه‌کانی دێمۆکراتی سوریا، که له شه‌ڕه‌ڤانانی کورد و عه‌ڕه‌ب پێکهاتووه، بۆ نزیک چه‌ند کیلومتری شاری ڕه‌قه پێشڕه‌ویان کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری شار بده‌ن و بیگرن.
هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا، که شه‌ڕه‌ڤانانی ی پ گ تێێدا به‌شداره، گوتی چاوه‌ڕوانی ده‌کرێت له سه‌ره‌تای هاوین دواین هێرشیان بۆ سه‌ر ڕه‌قه ده‌ست پێبکه‌ن. به‌رپرسانی ی-پ-گ و هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا پێشتر بڕیاریان دا بوو که هێرشه‌که له مانگی ئاپریلدا ده‌ست پێ بکات، به‌ڵام هاوبه‌ندی به‌ڕێبه‌ری ئه‌مه‌ریکا هیچ کاتێکی بۆ دواین هێرش بۆ سه‌ر ڕه‌قه دیاری نه‌کردووه.
هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا گوتی لێدوانێکی15ی مانگی مای که داوایان له چه‌کداران کردووه له ماوه‌ی 10 ڕۆژان دا خۆیان ته‌سلیم بکه‌ن "ئاکامی باشی" به دوادا بووه، و "له سه‌ر داخوازی که‌سانی نیازپاک له شاری ڕه‌قه"تا 31 ی مانگی مای ئه‌و داوایه درێژتر ده‌که‌نه‌وه.
هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا گوتی که ژیانی ئه‌و ملیتانانه ده‌سته به‌ر ده‌کات که خۆیان ته‌سه‌لیم ده‌که‌ن بێ له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی ملیتانه‌کان چ پله و پایه‌کیان هه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌سته‌به‌ری سڵامه‌تی بنه‌ماڵه‌کانیشیان ده‌که‌ن.
لێدوانی هێزه‌کانی دێمۆکڕاتی سوریا که له لایه‌ن گوته‌بێژ جیهان شێخ ئه‌حمه‌د بڵاوکرایه‌وه گوتی درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که "ڕێگا به که‌سانی زۆرتر ده‌دات که له ئه‌و ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌ربگرن ئه‌وانه‌ی یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوان یان به زۆر تێکه‌ڵ به داعش بوونه."
هێزی هاوپه‌یمان ده‌ڵێت نزیکه‌ی 3،000 بۆ 4،000 چه‌کداری داعش له شاری ره‌قه خۆیان حه‌شار دابێت جێگایه‌ک که له به‌رامبه‌ر هێرشه‌که‌دا چاوه‌رانی به‌رگری ده‌کرێت.