Accessibility links

سوپای سوریای دیموکرات: 200 بۆ 300 چەکداری داعش هێشتا لە ڕەققە ماونەتەوە


وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی 275 چەکداری سوری داعش ەپێی ڕێکەوتن بۆ کشانەوە شاری ڕەققەیان بەجێ هێشتووە و 200 بۆ 300 چەکداریان دوای خۆیان بەجێ هێشتووە کە زۆربەیان بیانین.

تەڵاڵ سیلۆی وتەبێژ وتی ڕێڕەوێکی پارێزراو بۆ هەموو هاوڵاتیە مەدەنییەکان دابین کراوە لە جیب کە بەپێی ڕێکەوتنەکە لەژێر دەستی ڕێکخراوی داعشدایە لە ڕەققە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات ڕۆژی یەکشەممە کۆتا هێرشیان کردە سەر ڕەققە دوای ئەوەی کاروانەکە لە شەودا ڕۆشت. سیلۆ وتی هەتاکوو بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە کاروانەکە هێشتا لەو ناوچانەدا بوو کە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکراتتدایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG