Accessibility links

هەسەدە دەڵێت چەکدارانی داعش دوای هێرشەکەیان بۆ سەر بەندینخانەکە خۆیان داوە بەدەستەوە


Syria

هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) ڕایگەیاند هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو بەشەی بەندینخانەکە کە چەکدارانی ڕێکخراوی داعش دەستیان بەسەرداگرتبوو و لانی کەم 300 چەکداری داعشیان ناچار کردووە خۆیان بدەن بە دەستەوە.

هەسەدە وتی چەکدارەکان هێشتا لە بیناکاندا مابوونەوە، پلانەکانیش بۆ پاککردنەوەی سەرجەم شوێنەکانی بەندینخانەکەی شاری حەسەکە لە جێبەجێکردندان.

سەرچاوەیەکی هەسەدە وتی " ئەرکەکان بۆ هێرشکردنە سەر بەندینخانەکە دەستیانپێکردووە." سەرچاوەیەکی دیکە وتی هاوپەیمانانیش بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بەشداربوون لە " ئەرکەکاندا "، بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

بەرپرسان وتیان دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردەسەر بەندینخانەکەی شاری حەسەکە، تاوەکو ئێستا لانی کەم 180 بەندکراو و چەکداری داعش و 27 کەسیش لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایش کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG