Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا نزیک دەبنەوە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی باشووری ڕۆژئاوای سوریا


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە هێزەکانی حکومەتی سوریا خەریکە کۆتا شوێنی ژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.

ڕوانگە ئاماژەی بەوەدا هێزەکانی حکومەت کۆنتڕۆڵی هەموو ناوچەکانیان کردۆتەوە جگە لە سێ گوند نەبێت کە هێشتا لەژێر دەسەڵاتی کۆمەڵەی سوپای خالیدی کوڕی وەلیددان کە پەیوەستن بە ڕێکخراوی داعشەوە کە یەرموکی لەژێر دەستدایە.

ڕامی عەبدوڵڕەحمانی بەڕێوبەری ڕوانگە لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆیتەرز وتی سوپای خالیدی کوڕی وەلید ئێستا سێ گوندی بچووکی لەژێر دەستدایە کە کەمترە لە لە سەدا یەکی ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد هەوڵدەدات هەموو باشووری ڕۆژئاوای سوریا کۆنتڕۆڵ بکاتەوە لە هێرشێکدا کە مانگی ڕابردوو دەستی پێکرد، تا ئێستا خاکێکی زۆری لەژێر دەستی ئۆپۆزسیۆندا دەرهێناوە کە لەژێر فەرمانی لیوای سوپای سوریای ئازاددا شەڕ دەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG