Accessibility links

هێزەکانی سوریا هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری وڵاتەکە فراوانتر دەکەن


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوەکانی ئۆپۆزسیۆن ڕایانگەیاند هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشەکانیان بۆ سەر باشووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە فراوانتر کردووە تاوەکو پارێزگای قەنتیرەش بگرێتەوە کە سنووری لەگەڵ بەرزاییەکانی گۆلاندایە.

بە پشتیوانی ڕوسیا، هێزەکانی حکومەتی سوریا زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای دەرعایان کۆنتڕۆڵکردەوە لە باشووری ڕۆژئاوای سوریا.

بەڵام هێشتا چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن کەرتێکیان لەژێر دەستدا ماوە کە لە پارێزگای دەرعا و قەنتیرەوە درێژ دەبێتەوە و چەکدارانی سەر بە ڕێکخراوی داعشیش ناوچەیەکی سەر سنووری ئەردەنیان لەژێر دەستدایە.

هاوکات چەند سەد چەکدارێکی ئۆپۆزسیۆنیش خۆیان ئامادە دەکەن شاری دەرعا بەجێ بهێڵن، بەپێی ڕێکەوتنێک دەگوازرێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا ماون لە باکووری وڵاتەکە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکان کە باوەڕ وایە ڕوسی بووبێتن بۆمبارانی گوندێکیان کردووە لە پارێزگای قەنتیرە، ئەمەش لە یەکەمین هێرشی ئاسمانی لەوشێوەیەدا دوای نزیکەی یەک ساڵ.

ڕوانگە وتی هێزەکانی سوریا دەستیان گرتووە بەسەر گوندی مەسحەرەدا کە 11 کیلۆمەتر دوورە لە بەرزاییەکانی گۆلانەوە دوای ئەوەی بە چڕی بۆمباران کراوە و ئێستاش هەوڵدەدەن لەڕێی هێرشە ئاسمانییەکانەوە بەرزاییەکانی باشووری گوندەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG