ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند لە ماوەی چل و هەشت کاتژمێردا لە ئەنجامی بۆمبارانکردنی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ژێر دەستی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە 250 کەس کوژراون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە بەڕیتانیایە و چاودێری جەنگی ناوخۆی سوریا دەکات وتی لە هێرشە کیمیاییەکەی ساڵی 2013 ەوە تا ئێستا ئەمە زۆرترین ژمارەی کوژراوانە لە ناوچەیەکی گەمارۆدراودا لە سوریا.
وتیشی ڕۆژی سێشەممە 106 کەس لە ئەنجامی بۆمبارانکردنەکاندا کوژراون.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز