ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا که له تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه ده‌سـتپـێشـخه‌ریـیه‌که‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌یان بۆ لێـبوردنی گشـتی ڕه‌تکردۆته‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وان له گوشـاره‌کانیان بۆ گۆڕینی ڕژێمی وڵاته‌که‌یان به‌رده‌وام ده‌بن.
زیاتر له 300 نه‌یاری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری ئه‌نتالیای تورکیا ئاماده‌ی کۆنفرانسێـک بوون، واته ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی سوریا بڕیاری لێـبوردنی گشـتی بۆ نه‌یارانی حکومه‌ته‌که‌ی ده‌رکرد، له نێویاندا ئیخوان ئه‌لموسلیمینی نا قانونی.
هاوکات ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت ڕاپـۆرتی پـێـگه‌یشـتووه که تیایدا باس له حاڵه‌ته‌کانی کوشتن و ئه‌شـکه‌نجه‌دان ده‌که‌ن که له‌م دوایـیانه‌دا به ده‌سـتی هێزه‌کانی سوریا ئه‌نجامدراون. ده‌ڵێت ئه‌و کرده‌وانه ڕه‌نگه بگاته ئاسـتی تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی.
ئه‌م ڕێـکخراوه که بنکه‌که‌ی له نیویۆرکه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوکرده‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی زیاتر له 50 چاوپـێـکه‌وتن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قوربانیان و گه‌واهیده‌رانی توندوتیژیـیه‌کان دانراوه.
ڕاپـۆرته‌که سه‌نگی خسـتۆته سه‌ر شـاری ده‌رعای باشوری وڵاته‌که که ده‌ڵێن له‌وه‌تای له ناوه‌ڕاستی مانگی سێـیه‌وه خۆپـیشـاندانه‌کانی دژه حکومه‌ت ده‌سـتیپـێـکردووه هێزه‌کانی ئاسایش هه‌ندێـک له‌و خراپـترین توندوتیژیانه‌ی ده‌رحه‌قی خه‌ڵـکی سیڤیل ئه‌نجامیانداوه له‌وێ بووه.