وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ئه‌مڕۆ هه‌ینی وتووێژ له‌گه‌ڵ هاوتا ڕوسیایـیه‌که‌ی سێرگی لاڤرۆڤ ده‌کات به‌ر له کۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌که‌ی بڕیاره سبه‌ی له جنێڤ بۆ قه‌یرانی سوریا سـازبکرێت.
هێله‌ری کلنتن و سێرگی لاڤرۆڤ له شـاری سانت پـته‌رسبێرگ کۆده‌بنه‌وه له هه‌وڵێـکدا به مه‌به‌ستی نه‌هێشـتنی ناکۆکیـیه‌کانی نێوانیان له‌سه‌ر پـلانی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له سوریادا.
جێی ئاماژه پـێـکردنه له‌سه‌ر داوای کۆفی ئه‌نان نێردراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ قه‌یرانی سوریا، وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری سوریا ڕۆژی شه‌ممه له جنێڤ کۆده‌بنه‌وه. به‌ڕێز ئه‌نان ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاتانه قایل بن به پـلانی نوێ بۆ چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی ناو سوریادا.
سه‌رچاوه دیپـلۆماتیـیه‌کان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن کۆفی ئه‌نان پـێشـنیاری پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی یه‌کگرتوو سوری ده‌کات که ڕوون نیـیه ئایا ڕێگه ده‌درێت به سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د تیایدا به‌شـداری بکات یان نا، به‌ڵام ڕێگه له‌وانه ده‌گرێت که ڕه‌نگه سه‌قامگیری وڵاته‌که تێـک بده‌ن.
کۆمه‌ڵه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش لای خۆیانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان به هیچ پـلانێـک قایل نابن ئه‌گه‌ر بێت و تیایدا به ڕوونی باس له ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات نه‌کرێت.