Accessibility links

هێزەکانی حکومەتی سوریا دەچنە ناو شاری معەرەت ئەلنوعمانی پارێزگای ئیدلیبەوە


هێزەکانی حکومەتی سوریا چوونە ناو شاری معەرەت ئەلنوعمان کە دووەم گەورەترین شاری پارێزگای ئیدلبی ژێر دەستی ئۆپـۆزسیۆنە لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت"شارەکە بە تەواوی گەمارۆدراوە و هێزەکانی ڕژێم دەستیانکردووە بە چوونە ناو شارەکە لە دیوی ڕۆژئاواوە."

گوتیشی بەشی ڕۆژئاوای شارەکە نیمچە چۆڵکراوە و فڕۆکەی جەنگی ڕووسی و سوری بۆردومان دەکەن و هێشتا پـێکدادان هەیە لە نێوان هێزەکانی ڕژێم و ئۆپـۆزسیۆن.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو هێزەکانی حکومەت 23 گوندی دەوروبەری معەرەت ئەلنوعمانیان کۆنترۆڵکردووە کە نزیکن لە جادەی نێودەوڵەتی.

زۆربەی ئەو ناوچانە لە ژێر دەستی هێزەکانی هەیئەت تەحریر ئەلشام (بەری نوسرەی جاران) بوون.

XS
SM
MD
LG