Accessibility links

ساڵح موسلیم: داوا دەکەین تیمی پشکنینی نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە چەکەبەکارھاتوەکانی تورکیا بکات


ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەده‌

ساڵح موسلیم به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ باس له‌دواین پێشهاته‌كانی باكوری سوریا ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌نگۆی بونی وه‌فدێكی كوردانی سوریا له‌ ئه‌مریكا پشتڕاستده‌كاته‌وه‌، هاوكات وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌ ده‌نگۆی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی سوریا و توركیا به‌نهێنی چه‌نده‌ ڕاسته‌؟

" له‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا-دا ئاگربه‌ستمان قبوڵكرد به‌ڵام زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون "

له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا ساڵح موسلیم وتی" تورکیاو ھێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سوریا ئەوانیش "چەتە"ی تورکیا-ن ئەوەی لەژێر سێبەرو چەتری تورکیا دەیکەن بەپشتیوانی تورکیا دەیکەن ئەوان بۆخۆیان نایکەن ئەوان لەگەڵ تورکیا-ن دوێنێ تورکیا بەفڕۆکە بۆردومانیکرد لە گوندی "زەرگانە"دا "شەھید" ھەیە تورکیا لەسەر سنورەوە تۆپباران دەکات پشتیوانی ئەوان دەکات بەپشتیوانی ئەو چەتانه‌ ھێرش دەکەن دوێنێ دیواری سنورەکەیان بۆشکاندون لایان بردووە بۆئەوەی بێنە ناوەوە."

وتیشی" ئێمە پێشتریش دەمان زانی ئێمە ڕێگه‌ماندا ئاگر بەست قبوڵبکەین بۆ ئەوەی دەرفەت بدات بۆ دیالۆگ بۆ دانیشتن بۆ ڕێککەوتن و گفتۆگۆ ئاگر بەستمان قبوڵکرد بەڵام دوای ئەوەی توركیا و ئەمریکا ڕێککەوتن زۆر شت ھەیە لەناو ئەو ڕێککەوتنە قبوڵنەکراون گەلی ئێمە رەتی دەکاتەوە پێویستە ئەم بابەتانە لێک جیابکرێنەوە کاتێک ئێمە ئاگر بەستمان قبوڵکرد بۆئەوەی دیالۆگ بکرێت ڕێگای دیالۆگ بەکار بێنن بەڵام ئێستە تورکیا قبوڵی ناکات تورکیا نەیھێشتووە ئاگربەستەکە سەربگرێت."

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو توركیا پابه‌ندی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نیه‌، له‌و ڕوه‌وه‌ وتی" ئێستا کەس نیە ھێزی ئەمریکیش نیە ھێزەکانی ئەمریکا کشاونەتەوە بەڵام پێویستبو چاودێری ھەبوایە بیزانیایە کێ پابەندی ئاگربەستەکە ئەبێت کێ پابەند نابێت بۆیە هیچ چاودێریه‌ك نیە له‌ ئێستادا."

ساڵح موسلم ئه‌وه‌شی وت" له‌دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی توركیا و ئه‌مریكا شه‌ڕ و هێرشه‌كانی توركیا نه‌وه‌ستاوه‌ ھەندێك سست بوە له‌هه‌ندێك شوێنی دەرەوەی سەرێکانی و تلئەبیەز، بەڵام بڵێی ڕاوەستاوە ڕا نەوەستاوە بەردەوام توركیا ھێرش دەکەن بەڵام لەگەڵ ئەمریکا چیان ھەیەو چی لەنێوان ئەواندایە نازانم ئەوە بە ئێمە ناڵێن."

" سوریا به‌ پراكتیكی هیچی به‌رامبه‌ر توركیا نه‌كردووه‌ "

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حكومه‌تی سوریا له‌ ئێستادا به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ سوپای سوریای ئازاد و كورده‌كان كرد، ساڵح موسلیم وتی" ئێستا ھەڵوێستی خۆیان بەڕونی دەڵێن، دەڵێن تورکیا بێت و خاکی ئێوە كه‌ خاکی سوریایه‌ داگیربکات قبوڵی ناکەین ئاشکرا دەیڵێن سوریاش دەنگی خۆی ھەڵئەبڕێت بەڵام بە پراكتیکی ئەوان شتێکیان نەکردوە بەڵام لەھەندێ شوێن لەگوندەکانی عەین عیسا سوپای سوریا شەڕیکرد سەربازی سوری کوژران ھەندێک لە "چەتە"کانیش کوژران بەڵام شتێکیان نەکرد ئەوان بەقسە ئەیڵێن بەڵام بەپراتیکی ھیچیان نەکردوە، توركیاش بۆمبارانی گوندەکان دەکات و بابەتی کیمیایی ھەیە کیمیا باران دەکات منداڵ پێوە ئەبێت ژن پێوە ئەبێت بۆئەمەش ئەبێت سنورێکی بۆ دابنێیت لەبەر ئەوە بۆ تاکتیک لەھەندێ گوند بکشێنەوە بۆئەمەش ئەوانە بابەتی سەربازین فەرماندەکانی ھێزی سوریای دیموکرات بڕیار دەدەن."

"له‌هه‌ندێك شوێن به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ كه‌ توركیا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێناوه‌ "

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ توركیا چه‌كی فسفۆڕی قه‌ده‌غه‌كراوی به‌كارهێنابێتله‌هێرشه‌كانیدا؟ ساڵح موسلیم ده‌ڵێت" بەڵێ ئێستا لەھەندێ شوێن بەڵگە ھەیە پزیشکەکانیش ئاماژەیان پێکردوە بەڵام لەسەرو ئەوەشەوە ئێمە ھی نێودەوڵەتیمان ئەوێت بانگەواز لەوان دەکەین ئەگەر ھەڵەش نەبم ھەندێک لەو بریندارانە ئێستە براونەتە دەرەوە بۆئەوەی لەسەر ئەو بابەتە بوەستن تا بزانن چ جۆرە چەکێک بەکار ھاتووە؟ ئەوەشی کە لەبەردەست پزیشکەکانی ئێمە ھەیە تا ئێستە نه‌سه‌لمێنراوه‌ ئەویش بەھۆی ئەو ئامێرانەی کە لەبەردەستدا ھەن وەک پێویست نین لەبەر ئەوەش ئێمە بانگەوازیمان لە پزیشکی نێودەوڵەتیکرد بۆ ئەوەی بێن پشکنین بکەن لێکۆڵینەوە بکەن ."

ئایا باس له‌به‌رده‌وامی هێڕشه‌كانی توركیا و زیادبونی ژماره‌ی قوربانیه‌كانتان ده‌كه‌ن به‌وهۆیه‌وه‌، كه‌واته‌ چ سودێكتان بینی له‌ڕێككه‌وتنتان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا؟ ساڵح موسلیم له‌وه‌ڵامدا وتی" ئەو ڕێکەوتنە کەکردمان لەگەڵ سوریا بۆ پاراستن بوو بۆ پاراستنی سنورەکان بوو، بۆ ئەوەی لەو شوێنانه‌دا ئەوان شەڕبکەن لەگەڵ سوپای سوریا شەڕ بکەن ئەوان ئێستا لەھەندێک خاڵدا بونیان ھەیە نەیان ھێشتووە یەک مەتر توركیا پێشڕەوەی بکات ئێستا لەدەره‌وەی تلئەبیەزو سەرێکانی لەگەڵ ھێزی سوریای دیموکرات لەئەرکدان بۆ پاراستنی سنورەکان بێجگە لەمە ڕێککەوتن لەسەر ھیچ شتێکیتر نەبووە بەڵام ئەتوانین لەسەر مەسەلەی سیاسی و ھەتا دەستوریش ڕێک بکەوین."

"سوریا و توركیا كۆبونه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام باسی چی ده‌كه‌ن و بۆچیه‌؟ ئێمه‌ نازانین "

ده‌نگۆی ئەوە ھەیە سوریاو تورکیا بەنھێنی کۆبونه‌ته‌وه‌؟

له‌وه‌ڵامدا ساڵح موسلیم وتی" ئاگامان لێی نیە بەڵام یەکتربینینیان ھەیە ئایا چیبکەن چی نەکەن؟ ئێمە نازانین بەڵام ئێمەش پەیوەندیمان لەگەڵ ھەموولایەک ھەیەو باشە ھەم بەئەمریکا ھەم بە ڕوسیا و سوریا ھەموویان دەبینین ئنجا چۆن پێک بێین بەڕاستی ئێمەش نازانین."

وابیرده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م یه‌كتربینینه‌یان بێ ئێوه‌ له‌سه‌ر حسابی كورده‌كان بێت؟

"کورد چیکردوە ئێمە ھیوادارن ئەم جارە زیانی کورد کەم بێت ئەوەی ماوەتەوە ئێمە بەرخۆدان بکەین بۆ ئەمەش چی لەدەستی ئێمە بێت دەیکەین.(ساڵح موسلیم به‌م جۆره‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌."

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وه‌فدێكی په‌یه‌ده‌ و كوردانی سوریا كه‌ ساڵح موسلیم یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامه‌كانی له‌ ئێستادا له‌ ئه‌مریكان؟ ساڵح موسلیم وتی" نا شتی وانیە من لەوێ نیم بەڵام "ھەڤاڵ ئیلھام ئه‌حمه‌د" لەوێ (له‌ئه‌مریكا)یه‌ نوێنەری ئێمە نوێنەری خۆسەری لەوێ ھەیە."

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:30 0:00


XS
SM
MD
LG