Accessibility links

"سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی سوریا كوژرا"


وێنه‌ی ئه‌رشیف

ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لوه‌ته‌ن)ی نزیك له‌حكومه‌تی سوریا بڵاوی كرده‌وه‌"سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژنیه‌وه‌ی زانستی سوری كه‌ وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن به‌شێكه‌ له‌پڕۆگرامی چه‌كی كیمیایی سوریا، له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كوژرا."

عه‌زیز ئاسبێر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژنینه‌وه‌ی زانستی سوریا بوو له‌مه‌سیاف نزیك شاری حه‌ما، وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئه‌و سه‌نته‌ره‌ دامه‌زراوه‌یه‌كی نهێنی كیمیایی حكومه‌تی سوریایه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتێكی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لوه‌ته‌ن له‌سه‌ر پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی خۆی،‌ ئاسبێر دوای ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌نزیك حه‌ما كوژراوه‌."

گروپێكی به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ر به‌( ته‌حریر شام) به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ كوشتنی ئاسبێر ڕاگه‌یاند, گروپه‌كه‌ به‌ره‌ی نوسره‌ش له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ به‌لقێكی ڕێكخراوی(قاعیده‌) له‌سوریا داده‌نرێت.

له‌ڕاگه‌یه‌نراوی گروپه‌كه‌دا هاتووه‌"پاش دانانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلی ئاسبێردا، ناوبراویان كوشتووه‌."

هه‌روه‌ها ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند" ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی زانستی سوری ئێواره‌ی شه‌مه‌ بووه‌."

سه‌رچاوه‌:ڕۆیته‌رز

XS
SM
MD
LG