Accessibility links

ئێران و تورکیا و ڕووسیا لە کازاخستان بۆ قەیرانی سوریا کۆدەبنەوە


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کازاخستان دەڵێت شاندانی هەرچوار وڵاتی ئێران و تورکیا و ڕووسیا و سوریا گەیشتوونەتە ئاستانەی پایتەخت بە مەبەستی وتووێژکردن لە بارەی قەیرانی سوریاوە.

ئەنوەر ژایناکۆڤ بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە کاربەدەستانی ئەم چوار وڵاتە گەیشتوونەتە ئاستانە و ئێستا لە پشت دەرگای داخراو وتووێژ و دانوستاندن دەکەن. گوتیشی ستافان دی میستورا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا ئەویش ئەمڕۆ دەگاتە ئاستانا.

هەروەها شاندێکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریاش شەوی دووشەممە دەگات بەر لەوەی کۆبوونەوە گشتیـیەکە ئەنجام بدرێت و کۆتایی بە وتووێژەکان بهێنرێت.

جێی ئاماژەیە ئەم وتووێژانە کە بڕیارە دوو ڕۆژ درێژەبکێشێت، یەکەم چاوپـێکەوتنی کاربەدەستانی ئێران و تورکیا و ڕووسیا دەبێت لەوەتای زیادبوونی گرژیـیەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە هەفتەی ڕابردوو. هەروەها یەکەم کۆبوونەوەشیان دەبێت لەوەتای سەرۆک ترامپ بڕیاری دا ئەمەریکا لە ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێراندا بکشێتەوە.

XS
SM
MD
LG