Accessibility links

چەکدارانی گروپـێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ناوچەیەکی نزیک دیمەشق دەگوێزرێنەوە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی سوریا دەڵێت چەکدارانی گروپی " جەیش ئەلئیسلام" ی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەسـتیانکردووە بە چۆڵکردنی شاری دۆما لەگەڵ خێزانەکانیاندا.

بەپـێی ئاژانسی سانا پـرۆسەی چۆڵکردنەکە لە پاش نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەسـتیپـێکردووە و بڕیارە چەکدارەکان و خێزانەکانیان بەرەو شاری جەرابلوسی باکوری سوریا ببرێن کە لە ئێستادا ئەو ناوچەیە لە ژێر دەستی تورکیا و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سەر بە ئەنکەرەیە.

پـێشتر جەنەڕاڵی ڕووسیایی یوری ئیڤتۆشینکۆ بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئینتەرفاکسی وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە بە ڕێکەوتنێک گەیشتوون بۆ گواستنەوەی چەکدارانی جەیش ئەلئیسلام.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ هەواڵەکەی پشـتڕاستکردەوە و دەڵێت پاسەکان بەردەوامن لە جێهشتنی دۆما.

بەڵام هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە جەیش ئەلئیسلام هیچ لێدوانێکی لەم بارەیەوە نەداوە.

XS
SM
MD
LG