Accessibility links

بۆردومانەکانی شارۆچکەی ئەتارب لە سوریا


دەیان کەس کوژراون لە ئاکامی ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بازاڕێک لە شارۆچکەیەکی باکوری سوریادا کە بەدەست سەرهەڵداوانەوەیە.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن دەڵێت سێ هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر شارۆچکەی ئەتارب لە هەرێمی حەڵەب.

لەوەتای ساڵی 2015 ەوە شارۆچکەی ئەتارب ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕوسیا و سوریایە لە کاتێکدا بۆتە شوێنێکی سەرەکی بۆ دەیان هەزار کەسی بەهۆی شەڕی ناوخۆیی سوریاوە ئاوارە بوون.

بەپێی ئەو وێنە و دیمەنە ڤیدیۆییانەی چالاکوانان بڵاویان کردۆتەوە، دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکان و خەڵکی سیڤیلیش خەریکی گەڕانن بە ناو داروپەردووی پاش بۆردومانەکان بۆ دۆزینەوەی قوربانی زیاتر.

چالاکوانان دەڵێن هێشتا ناتوانن ژمارەی تەواوی قوربانییەکان پشتڕاست بکەنەوە، بەڵام دەڵێن ژمارەیەکی بەرچاوی منداڵان لە نێو کوژراوو بریندارەکاندا هەن، وەک دەڵێن بەلانی کەم 70 کەس بریندارن لە ئاکامی ئەو سێ هێرشە ئاسمانییەی ئەمڕۆ دووشەممە.

XS
SM
MD
LG