Accessibility links

ڕێکخراوێک: ئاگربەستی باشوری سوریا کاری پێدەکرێت هەرچەندە چەند ڕووداوێک بوون


ڕێکخراوێک کە چاودێری ڕەوشی سوریا دەکات دەڵێت، ئەو ئاگربەستەی لە سێ هەرێمی باشوری سوریادا بە گشتی کاری پێکراوە هەرچەندە لە هەندێک شوێندا ڕاپۆرت دراون لەسەر ڕوودانی توندوتیژی.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن لە ڕاگەیاندنەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا باسی لەوە کردووە توندوتیژییەکان لە هەرێمەکانی دەرعا و قونەیترە ڕوویانداوە.

ئەم ئاگربەستە بە ناوبژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و شانشینی ئوردون بووە.

دیپلۆماتانی هەرسێ وڵات لە پەراوێزی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی هەفتەی ڕابردووی وڵاتانی کۆمەڵەی 20 لە هامبۆرگ- ئەڵمانیا گەیشتنە ئەم ڕێککەوتنی ئاگربەستە.

کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت پێویستە ئەو ئاگربەستە تەواوی سوریا بگرێتەوە ئەگەر بخوازرێت سەرکەوتوو بێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت وڵاتەکەی لەگەڵ پاراستنی سەروەرییەکانی سوریادایە و ناکرێت ئەم ئاگربەستە سنوردار بێت بە هەندێک ناوچەی دیاریکراو.
بەهرام قاسمی، دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت هیچ ڕێککەوتنێک سەرکەوتوو نابێت ئەگەر بێتوو ڕاستیەکان لەسەر زەمین بە هێند وەرنەگیرێن.

لەگەڵ ئەوەشدا کە حکومەتی سوریا و ئۆپزسیۆنی وڵاتەکەش بەشدارییان نەبووە لە دانوستاندنەکاندا بۆ ئەو ئاگربەستە، بەڵام کاربەدەستێکی سوریایی بە ئاژانسی دەنگ و باسی ڕۆیتەرزی وتووە حکومەتەکەی بەشار ئەلئەسەد بە خۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ چارەسەرییەکی ئاشتیانە.

XS
SM
MD
LG