Accessibility links

ڕۆژنامەوانێـکی خان شەیخون باس لە وردەکاری هێرشە ئاسمانیـیەکەی دوێنێ سێشەممە دەکات


ڕۆژنامەوانێـک باس لە وردەکاری ئەو هێرشە ئاسمانیـیە دەکات کە ڕۆژی سێشەممە کرایە سەر شاری خان شەیخونی پارێزگای ئیدلیب لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و سەدانی دیکە برینداربوون.

ئەدەهەم حسێن ڕۆژنامەوان لە خان شەیخون کە بە چاوی خۆی کارەساتەکەی بینیوە، لە وتووێژێکی تایبەت بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی هێرشەکە بە چەکی کیمیایی بوو و سەرەتا وا ڕاگەیەندرا 104 کەس بەهۆیەوە گیانیان لەدەسـتدا، بەڵام دواتر دەرکەوت لە نێوان 65 بۆ 70 کەس بوونەتە قوربانی، چونکە ژمارەیەک بە کوژراو لە قەڵەم درابوون، بە ساغی دۆزرانەوە.

گوتیشی بە چاوی خۆی گازەکەی بینیبوو و چۆن بە ناوچەکە بڵاوبووەتەوە و نزیکەی 560 کەسی دووچاری خنکاندن و کێشەی سەختی هەناسەدان کردبوو.

جەختی لەوەش کردەوە فڕۆکەیەکی سوری لە جۆری سۆخۆی 22 هێرشەکەی ئەنجامدابوو و لە فڕۆکەخانەی ناوچەی حومس هەستابوو و کاژمێر 6:45 خولەکی بەیانی بۆردومانەکەی کردبوو. دەشڵێت چوار بۆمبی 250 کیلۆگرامی بەسەر گەڕەکەکانی شارەکە بەردایەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00

XS
SM
MD
LG