Accessibility links

ئۆپـۆزسیۆن سوریا: فڕۆکەکانی ڕووسیا دەسـتیانکردووەتەوە بە بۆردومانکردنی قورسی شاری حەلەب


ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن فڕۆکەکانی ڕووسیا جارێـکی دیکە دەسـتیانکردووەتەوە بە بۆردومانکردنی قورسی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، ئەوانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆندان.

زەکریا مەلاحیفیجی لە گروپی ئۆپـۆزسیۆنی ناسراو بە (فأستقم) لە حەلەب بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوت زۆربەی بۆردومانە قورسەکەی ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەی بوستانی قەسری شارەکەی گرتەوە.

کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئەویش ڕایگەیاند بۆردومانێـکی چڕی هەردوو ناوچەی بوستان ئەلقەسر و فەردەوس کراون و لە ئاکامدا 18 کەس کوژراون و دەیان کەسی دیکە برینداربوون.

کۆمەڵەکە دەڵێت موشەکی زۆر بەهێز بەکارهاتووە لەوانەی ژێر زەمین دەبڕن.

لە لایەکی دیکە هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن بە خومپارە ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی حکومەتیان لە شاری دەرعای باشوری وڵاتەکە بۆردومانکردووە. کۆمەڵەی سوریا دەڵێت لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەش بە لایەنی کەم 5 منداڵ کوژراون.

XS
SM
MD
LG