Accessibility links

بڕیارە کامیرۆن و ئۆلاند و مێرکڵ و پـوتن پـێکەوە لە بارەی ئاگربەستی سوریا وتووێژبکەن


بڕیارە ڕۆژی هەینی هەریەک لە سەرۆک وەزیری بەریتانیا و سەرۆکی فەڕەنسا و و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا لە ڕێگەی تەلەفونەوە وتووێژ بکەن سەبارەت بە ئاگربەسـتی سوریا و هەوڵەکان بۆ کۆتایی‌هێنان بە قەیرانی ناو ئەو وڵاتە.

گوتەبێژی ئۆفیسی دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت " وتووێژەکە هەلێـک دەبێت بۆ ئەوەی هەموو پـێکەوە بە ڕوون و ئاشکرایی بە ڤلادیمیر پـوتن بڵێن دەیانەوێت ڕێزبگیرێت لە ئاگربەستەکە تاوەکو ڕێگە خۆشببێت بۆ گواستنەوەیەکی سیاسی ڕاستەقینە لە سوریا."

لە لایەکی دیکە ستافان دی مستۆرا نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی بە شێوەیەکی گشتی ئاگربەستەکە ڕێزی لێگیراوە، تەنیا چەند حاڵەتێـک نەبێت کە لە پارێزگاکانی حومس و حەما و لازقیە و دیمەشق ڕوویاندابوو، بەڵام دواتر ڕاگیراون.

هاوکات وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیانـنامەیەکدا گوتی لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو 14 جار ئاگربەستەکە شکێندراوە و تۆپـبارانی شوێنی دانیشتوان و هێزەکانی حکومەت کراون لە دیمەشق و لازقیە و حەما و دەرعا.

XS
SM
MD
LG