Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان: تاوانەکانی جەنگ لە سوریا بەربڵاون


سەرۆکی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا ئەمڕۆ دوو شەمە گوتی؛ تاوانەکان لە دژی مرۆڤایەتی ئەوانەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سوریا و گروپی دەوڵەتی ئیسلامی دەکرێن بەردەوامە .

سەرۆکی کۆمسیونەکە سێرگیۆ پینهیرۆ بە پەیامنێرانی لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیو یۆرک گوت ؛ تاوانەکانی جەنگ لە لایەن لبەشداربوانی جەنگەکە کارێکی بەربڵاوە و دەبێت ئەو کوشتنکاریانە راگیرێن و هەروەها دەبێت ئەو هێرشە هەرەمەیی و بێجیاوازیکردنە رابگیرێن و هەروەها گەمارۆکانی سەر شارو شارۆچکەکانیش هەڵبگیرێن.

هاوکات کۆمسیونەکە رەخنەشی لە بەشداری لەشکری راستەوخۆ و چالاکی وڵاتانی دیکە گرت لە شەڕی سوریادا و دەڵێت سوریا بووەتە گۆڕەپانی چەندان لایەنی جەنگ بە وەکالەت.

پانێڵەکەی نەتوەیەکگرتوەکان لە یازدەهەمین راپۆرتی خۆی کە لە مانگی تەموزی ساڵی 2015 هەتا مانگی یەکی ئەمساڵ دەگرێتەوە، پانێڵەکە ئاگاهی دەدات کە دەوڵەتی سوریای درزتێبوو وا لەسەر لێواری داڕمان.

کۆمسیۆنە سێ کەسییەکە پتر لە چوار سەد دیمانەی ئەنجامداوە و هەروەها زانیاری دیکەشی کۆکردوەتەوە ، بۆ ئەوەی راپۆرتە 30 لاپەڕەییەکی خۆی ئامادەبکات، بەڵام هەتا ئێستا دەسەڵاتدارانی سوریایی رێگەی رادەسگەیشتن بە پانێلەکە نادەن.

XS
SM
MD
LG