Accessibility links

ڕوانگەی سوری: لە ماوەی 10 ساڵی جەنگی سوریادا نزیکەی نیو ملیۆن خەڵک کوژراون


ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەدا جەنگی سوریا لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا بۆتە هۆی کوژرانی نزیکەی نیو ملیۆن کەس، ئەمەش ئامارێکی نوێیە کە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ توانیویەتی پشتڕاستی بکاتەوە.

لە ساڵی 2011 ەوە و لە سەرەتای شەڕی سوریاوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی 494,438 کەسی تۆمارکردووە.

لە مانگی سێدا ڕوانگەی سوری دوایین ئاماری کوژراوانی جەنگی سوریای بڵاوکردەوە و لەو کاتەدا ئاماژەی بەوەدا زیاتر لە 388 هەزار کەس کوژراون.

بەڕێوبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕامی عەبدولڕەحمان بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسی وت لەم مانگانەی دواییدا سوریا هێوربوونەوەیەکی بێپێشینەی بەخۆیەوە بینیوە لە ململانێکاندا ، ئەوەش دەرفەتی ئەوەی داینێ بتوانین " دەیان هەزاران کوژراو بە بەڵگەوە تۆمار بکەین، ئەو کوژراوانەی کە زانیاریی متمانە پێکراومان نەبوو لەسەریان."

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕوانگە توانیویەتی کوژرانی 105,015 کەس تۆمار بکات، عەبدولڕەحمان ئەوەشی خستەڕوو زۆرینەی ئەوانەی کوژراون لە کۆتایی ساڵی 2012 و کۆتایی ساڵی 2015 دا کوژراون، لەنێویشیاندا 42103 هاوڵاتی مەدەن هەن، بەشێکی زۆری ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە لەژێر ئەشکەنجەدان و زیندانەکانی ڕژێمی سوریادا گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG