سوریا پـۆشینی ئه‌و سه‌رپـۆشـانه‌ی له خوێندکاره کچه‌کانی زانکۆکانی خۆی قه‌ده‌غه‌کرد که ته‌نها هه‌ر چاویان به ده‌ره‌وه‌یه و پـێی ده‌گوترێت نیقاب.
وه‌زیری فێرکردنی سوریا غه‌یس به‌ره‌کات (غیث برکات) ده‌ڵێت دیارده‌ی پـۆشینی نیقاب به پـێچه‌وانه‌ی به‌ها ئه‌کادیمی و داب‌ونه‌ریته‌کانی زانکۆکانی سوریایه.
به‌پـێی ئه‌و بڕیاره پـۆشینی نیقاب له زانکۆ حکومی و تایبه‌ته‌کانیشـدا قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی سوریا پاش هه‌نگاوێـکی هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا دێت که بوونه مایه‌ی قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی له به‌رامبه‌ر موسـڵماناندا ده‌کرێن. له مانگی پـێـنجیشدا گه‌وره ئه‌ندام په‌رله‌مانێـکی ژنی میسری داوای کرد یاسایه‌ک دابنرێت بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی پـۆشینی نیقاب له شوێنه گشـتیـیه‌کاندا.